پارێزگارى سلێمانى: پێدانى کارەباى نیشتمانى بۆ کەمتر لە حەوت کاتژمێر دابەزیوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێدانى کارەباى نیشتمانى بۆ کەمتر لە حەوت کاتژمێر دابەزیوە، پارێزگارى سلێمانیش لە رونکردنەوەیەکدا داوا دەکات چارەسەربکرێت.

لە رونکردنەوەکەیدا، هەڤاڵ ئـەبوبەکر رایگەیاندووە، لەم ڕۆژانەدا؛ دۆخی کارەبای نیشتمانیی زۆر خراپ بووە، لە بیست و چوار کاتژمێرى ڕابردودا لە ناو شاری سلێمانیدا؛ کەمتر لە حەوت کاتژمێر کارەبا هەبووە.

دەشڵێت: دۆخی کارەبا لە هەموو پارێزگاکەدا لە دۆخێکی خراپدایە، کەمکردنەوەی ڕێژەی بڕە مێگاواتی دابەشکراوی شارەکان، چاوەڕواننەکراوانە ئاستی هەبوونی کارەبای گەیاندۆتە کەمترین ئاست

له‌كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا پارێزگاری سلێمانی داوای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌بای كردوه‌و نوسیویه‌تی: "داواکارین بەخێرایی ئەم قەیرانە نوێیە چارەسەربکرێت و بارگرانیی زیاتر بە دوای خۆیدا نەهێنێت."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار