لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگای فیدڕاڵی لەسەر سێ سکاڵا لەسەر هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا دادگای فیدڕاڵی لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە کە دووانیان پەیوەندیان بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە هەیە.

لە خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵیدا هاتووە کە رۆژی یەک شەممە دادگاکە سەبارەت بە سکاڵای نۆ فەرمانبەری ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە.

ئەو فەرمانبەرانە  لە سکاڵاکەدا داوا دەکەن حکومەتی ھەرێم ناچار بکرێت بە دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانەبرانی هەرێم کوردستان کە چەند ساڵیکە راگیراوە و ناچارکردنی حکومەتی هەرێم بە جێبەجێکردنی یاسای ھەموارکراوی مووچەی فەرمانبەرانی فیدراڵی و کەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008

ھەروەھا رۆژی سێشەممە 28ی تشرینی دووەم جارێکی تر دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵایەکی تر کۆدەبێتەوە کە لەلایەن سێ فەرمانبەرەوە لەسەر ھەردوو محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بۆ دەرکردنی بڕیارێک بەمەبەستی ناردنی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگەکانی تەموز و ئاب و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پابەندکردنی ھەردوو حکومەت بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ھاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق. 

ھەمان رۆژ دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەکی دیکە کۆدەبێتەوە کە لەلایەن ئەمینداری حزبی ئومەی عێراقییەوە لەدژی سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراوە، لە سکاڵاکەدا داواکراوە بەپێی یاسای بودجە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بکرێت لەوادەی دیاریکراودا ھاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار