نیچیرڤان بارزانی: بەرامبەر هەر توندوتیژییەک دژی کچان و ژنان دەوەستینەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی جیهانی رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرامبەر هەر توندوتیژییەک دژی کچان و ژنان "دەوەستینەوە."
لە پەیامەیەکیدا نیچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ کەمپینی 16 رۆژی کار و چالاکییەکانی بەرەنگاربوونیەوە توندوتیژی دژی ژنان دووپات کردەوە و رایگەیاند، "له‌م ڕۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە ستهميان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە."
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم:
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى 25ى نۆڤه‌مبه‌ردا
ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييهك بۆ كهمپهينى 16 ڕۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپات دهكهينهوه. لێبڕاوانه به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتيژييهك دژى كچان و ژنان و ههراسانكردنيان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستينه‌وه.
له‌م ڕۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە ستهميان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایکوباوکانى ئه‌و قوربانييانه نادات.
تاكه دڵنه‌وايى بۆ ئه‌وان ته‌نيا ئه‌وه‌يه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه له ڕۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو ئه‌وانه دهڕوانين كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن.
له‌م ياده‌دا پابهنديمان دووپات دهكهينهوه كه به ئيراده‌يه‌كى پته‌و و به جددى به‌ره‌نگارى هه‌موو توندوتيژى و پێشێلكارى و دهستدرێژييهك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانيان ده‌بينه‌وه. له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تيش به‌رده‌وام ده‌بين. هه‌رگيز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و دادپه‌روه‌ر و يه‌كسان كۆڵ ناده‌ين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/11/25
