شۆڕش ئیسماعیل دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە شۆرش ئیسماعیل بگەڕێتەوە وەزارەتی پیشمەرگە و وەک وەزیر دەستبەکاربێتەوە دوای فشاری هاوپەیمانان و رازیبوونی یەکێتی.
میدیای پارتی رایگەیاند کە شۆرش ئیسماعیل لەم هەفەتەیەدا دەچێتەوە سەر کارەکەی دوای زیاتر لە ساڵێک دابڕان، ئەمەش دوای ئەوەی یەکێتی ڕازیبووە بە گەڕانەوەی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی خراونەتەڕوو، هاوپەیمانان فشاری زۆریان کردووە بۆ گەڕانەوەی و یەکێتی و پارتیش رەزامەندیان نواندووە بۆ گەڕانەوەی و بڕیاری دەستبەکاروونەوەیان بە شۆڕش ئیسماعیل راگەیاندووە.
لە رۆژی 18ی تشرینی یەکەمی 2023 واتە مانگێک لەمەوبەر هاوڵاتی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە کە شۆڕش ئیسماعیل دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە دوای ئەوەی لیژنەی ئاشتەوایی یەکێتی سەردانی ناوبراویان کردووە.
ساڵی رابردوو شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستلەكاركێشانەوەی راگەیاند. هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەشی بۆ دەستوەردان لەكاروباری وەزارەتەكەی گەڕاندەوە، ئەگەرچی تائێستاش سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران واژۆی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەی وەزیری پێشمەرگە نەكردووە.
