شاندێكی باڵای هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەسەر پرسی بودجە و مووچە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەی دووشەممە 27/11/2023، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

میدیای پارتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند  "شاندەکە لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێتەوە".

 به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، "تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە شایستەدارییەکانی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانه‌ له‌ پرسه‌ سیاسییه‌كان، بابەتێکی دیکە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراقە".

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی مانگێکە مامۆستایان و فەرمانبەران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان ناچنەوە دەوام و هۆڵەکانی خوێندن و هەفتەی رابردووش رایانگەیاند، حکومەت بێدەنگە لە ئاستی مافەکانیان و وەڵامیان ناداتەوە.

هاوکات ئەمڕۆش دوای ئەوەی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا ناڕەزایەتییەکانیان بەرەوە بەغدا بگوازنەوە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە بەرەو ئەو پارێزگایە بەرێکەوتن، رێگری لە تێپەڕبونیان کرا و لە ئێستاشدا بازگەی نێوان سلێمانی - کەرکوک و گەرمیان - دیالە داخراوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار