ئاگرێک لە فرۆکەخانەی هەریر کەوتەوە بەهۆی گومانی هێرشی درۆنی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دەنگێکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی هەریر بیسترا و هاوڵاتییانی ناوچەکە دەڵێن، ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە. 

لە چەند ڤیدیۆیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بڵاوبووەتەوە ئاگر و دوکەڵ لە فرۆکەخانەی هەریر دەبینیدرێت و دانیشتوانی نزیک فڕۆکەخانەکە دەڵێن کە دەنگێکی بەهێزیان لە دەوروبەری کاتژمیر 11:00ی ئەمشەو بیستووە. 

شایەتحاڵەکان باس لەوەش دەکەن کە دەنگی درۆن لە ئاسمانی ناوچەکە بیستراوە و ماوەیەک بە ئاسمانی هەریردا سووراوەتەوە. 

ئەمە جاری یەکەم نییە کە هێرش دەکرێتە سەر فرۆکەخانەکە و لەسەرەتایی سەرهەڵدانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل چەند جارێک هێرش کراوەتە سەری کە بەشیکی زۆری گروپی مقاوەمەی ئیسلامی ئەنجامدانی لە ئەستۆ گرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار