وەزارەتی ئەوقاف لەسەر رەخنەیەک لەبارەی نەوتەوە وتاربێژێکی ئایینی دووردەخاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەلا مەهدی زێباری وتاربێژی ئایینی مزگەوتێکی ناوچەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ لە وتاربێژی دوورخرایەوە و گواستراوەیەوە بۆ مزگەوتێکی تر دوای ئەوەی رەخنەی لە حکومەت گرت کە ماوەی دوو ساڵە نەوتی بۆ مزگەوتەکەی دابین نەکردووە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر مەلا مەهدی، لە گرتەیەکەی ڤیدیۆییدا وتی، "بۆ فەرمانگەکان و بارەگا حزبییەکان نەوت دابەش دەکرێت، بەڵام بۆ ئێمە نییە چونکە دەیانەوێت ئیهانەمان پێ بکەن و مەلا دەرۆزە بکات."

لەسەر دوورخستنەوەی، مەلا مەهدی بە هاوڵاتی راگەیاند، "تەنها باسی نەوتم کردبوو ئەمرۆ ئەوقاف فەرمانی گواستنەوەی منی دەرکردوە بۆ مزگەوتێکی بچووک کە وتاری هەینی لێ ناخوێندرێتەوە ئەوەش وەک سزایەک تەنها بۆ ئەوەی من ووتاری هەینی نەدەم." 

وتارەکەی مەلا مەهدی کە داوای نەوت لە خەڵک دەکات و رەخنەش لە حکومەت دەگرێت: 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار