شاندەکەی هەرێم گەیشە بەغدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

شاندەکەی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا کە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

کەمێک لەمەوبەر شاندەکەی هەرێم گەیشتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت و چەند پرسێکی تر.

وەفدەکە پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، د. عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران و هەروەها هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی.

پێشر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغداد گفتوگۆکردنە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و بۆئەو مەبەستەش وەفدەکە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار