شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و وەک وەزیری وەزارەتەکە دەست دەکاتەوە بە کارکردن.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 شۆڕش ئیسماعیل دوای زیاتر لە ساڵێک گەڕایەوە سەر کارەکەی لە وەزارەتی پێشمەرگە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم یاوەری کرد.
هاتنەوەی شۆڕش ئیسماعیل دوای کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دێت لە سەرەتایی ئەم مانگەوە و مانگی رابردووش لیژنەی ئاشتەوایی یەکێتی سەردانی ناوبراویان کرد بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکە.
هاوڵاتی لە راپۆرتێکیدا مانگێک لەمەوبەر ئەوەی ئاشکرا کرد کە شۆڕش ئیسماعیل دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی پیشمەرگە.

بابهتی پهیوهندیدار