حکومەتی هەرێم: باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەربڕی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ریزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و حکومەتی هەرێم دەڵیت، باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبوویەوە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێکران و جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆ و گەشتکردن لە نێوان هەردوولادا کرا.

بەشێکی تر لە کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردن دەربڕی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار