سەرۆکی هەرێم: گەڕانەوەی شۆرش ئیسماعیل هەنگاوێکی دروستە بۆ چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پیشمەرگە کرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و دەڵێت، "هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه بۆ پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە گەڕانەوەی شۆرش ئیسماعیل وەک وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند "هيواى سه‌ركه‌وتنی بۆ دەخوازین و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لێده‌كه‌ين."
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 شۆڕش ئیسماعیل دوای زیاتر لە ساڵێک گەڕایەوە بۆ پۆستەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە و رایگەیاند، "لەسەر داواکاری کۆمەڵێک خەمخۆر و لە ناوەو و دەرەوەی وڵات لەپێناو چاکەی گشتی و تێیەراندنی ئەم دۆخە و هەبوونی مەترسی جدی ئەمڕۆ کارەکانمان درێژە پیدەدەین."
نێچیرڤان بارزانی لەسەر گەڕانەوەی شۆرش ئیسماعیل بۆ وەزارەتی پیشمەرگە وتی، "هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارييه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى وا ده‌خوازێت لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوانيان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا ئێمه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بين."
