کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ سودانی دەستیپێکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

کۆبونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد دەستیپێکرد. 

کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت و چەند پرسێکی تر.

بەپێی زانیارییەکان شاندەکەی حکومەتی هەرێم چەند پێشنیارێک دەخاتە بەردەم سەرۆکوەزیرانی عێراق و یەکێک لە پێشنیارەکان لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە کە تا یاسای بودجەی عێراق هەموار دەکرێتەوە، حکومەتی عێراق پارە بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی دیکەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12.

ئەو پێشنیارە بەجۆرێکە کە حکومەتی هەرێم داوا دەکات وەک سێ مانگی رابردوو بۆ هەر مانگێک بەغدا 700 ملیار دینار بنیرێت بۆ دابنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار