وەزارەتی بەرگری عێراق کاتی دەستبەکاربوونی لیوای 20ی هاوبەشی راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی بەرگری عێراق داوا لە ئەندامانی لیوای 20ی هاوبەش دەکات کە پەیوەندی بە بنەکەکانی راهێناوە بکەن و سەرەتایی مانگی داهاتوو دەستبەکاربن.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەناگەوازێکدا داوای سەرجەم ئەندامانی لیوای 20ی هاوبەش کرد کە لە رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2023ـەوە پەیوەندی بە بنکەکانی راهێنانەوە بکەن لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە.

لیوای هاوبەشی 20 لیوایەکی نوێیە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا دروستکراوە بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە لە چەند ناوچەیەکی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دروستبووە. نزیکەی سێ هەزار و 500 پێشمەرگە لە لیواکەدا بوونیان هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار