ڕوبەڕوبونەوە لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و چەند قاچاخچییەکی مادددەی هۆشبەر ڕویدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئاسایشی سلێمانی باندێکی سێ کەسیی مادەی هۆشبەر "پاش رووبەڕووبونەوە" دەستگیردەکات.

ئەمڕۆ  دووشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا وتی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش "ئەمڕۆ لە شاری کەلار ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر." 

ئاسایشی سلێمانی باس لەوەش دەکات، لەکاتی  دەستگیرکردنیان، "تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و رووبەڕووبونەوەی چەکدارییان داوە " ئاماژە بەوەش دەکات، هێزەکانی ئاسایش "توانییان بەزووترین کات هەر سێ  تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی رووبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا."

ئاسایش لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، " دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کەبەنیازبون بازرگانی پێوەبکەن، کە بڕەکەی پێکهاتبو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار