لە پارکێکی ڕاوەستاندنی ئۆتۆمبێل تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە لە کاتەکانی شەو تەرمی هاوڵاتییەک لە گەراجی ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە، لە ئێستاشدا رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە لە دەوروبەری کاتژمێر 9:20ی شەو، تەرمی هاوڵاتییەکی دانیشوی شاری زاخۆ بە مردویی لە ژورێکی تایبەت بە گەراجی ئۆتۆمبێلێک دۆزرایەوە.

 سەرچاوەیەک لە پولیسی زاخۆ بە هاوڵاتی وت: ئەو هاوڵاتیە بەناوی (آ.س.ی) بەمردوویی لەپارکێکی ڕاوەستاندنی ئۆتۆمبێل دۆزرایەوە، دەستبەجێ پولیسی نەهێشتنی تاوان و تیمەکانی تایبەت بە بەڵگەکانی تاوانەکان لەشوێنی روداوەکە ئامادەبوون"

سەرچاوەکەی پولیس دەشڵێت: ئەو شوێنەی تەرمەکەی لێ دۆزراوەتەوە لەگەرەکی رکاڤا بووە و، ئەوەشخراوەتەڕو، تەرمی هاوڵاتییەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە، لێکۆڵینەوەش لەسەر شێوازی گیانلەدەستدانی دەستی پێکردوە، هیچ شوێنەوارێکی تاوان لەسەر جەستەی نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار