وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەغدا بە هەر نرخێک بەشە نەوتی هەرێم دیاری بکات ئێمە بەو نرخە دەیدەینە هاوڵاتییان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، داواکارییان گەیاندووەتە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و لەکاتی گەشتنی بەشە نەوتی هەرێم بە هەر نرخێک بەغدا بینێرێت "وەزارەتمان بە هەمان نرخ بەسەر هاوڵاتییان دابەشی دەکات."

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆبونەوەی وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە 12ی تشرینی دووەم جەخت کراوەتەوە لەسەر "دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەهەمان نرخی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتمان لەمانگەكانی (تەموز و ئەیلول و تشرینی یەكەمی) ئەمساڵ بە سێ نووسراو و بەناردنی شاندی وەزارەتمان داواكاری گەیاندووەتە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بەمەبەستی دابینكردنی نەوتی سپی بەهەمان نرخی عێراق."

لە روونکردنەوەکەدا وەزارەتی سامانە سروستییەکان دەشڵێت، لەکاتی دەستپێکردنی ناردنی بەشە نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە "بەهەر نرخێك بێت كە دیاری كرا بێت لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە، وەزارەتمان بە هەمان نرخ بەسەر هاوڵاتییان دابەشی دەکات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار