ئەو کەسەی ناسراوە بە "شێخی تیکتۆک" دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند کەسێکیان بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بەناوی خوازراوی شێخ بەرەکات دەستگیرکردووە کە بە "شێخی تیکتۆک" ناسراوە.

لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی سۆران دەڵێت، ئەو هاوڵاتییە بە "پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی" لایڤی کردووەتەوە و و کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە کە ناوی رەسەنی "(ک . س . خ ) کە بە شێخی تیک تۆک ناسرابوو و کارەکانی کاردانەوەیەکی خراپی لەناو کۆمەڵگای کوردی لێکەوتەوە."

هاوکات باس لەوەشکراوە کە داواکاری گشتی سکاڵای لە دژی ئەو هاوڵاتییە جوڵاندووە و بنکەی پۆلیس چۆمان لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیریکردووە، تۆمەتبارەکەش "دانی نا بە تاوانەکەی و لە ئێستادا ڕاگیراوە بەپێی ماددەی دووی لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار