وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادارییەک بە پێشمەرگەکانی لیوای 20 دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەو پێشمەرگانەی ناویان لە لیوای هاوبەشی ٢٠دا هەیە پێویستە لە رۆژی شەممە ئامادەبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە. 

وەزارەتی پێشمەرگە باس لەوەش دەکات، ئەو کەسانەی ناویان هاتووە پێویستە تا 2ی کانونی یەکەمی 2023 پەیوەندی بەو جێگایانەوە بکەن کە پێیان راگەیاندراوە و وەزارەتەکە لینکێکی داناوە تا ئەو کەسانەی ناویان هەیە لە لیواکەدا پەیوەندی بە بنکەی مەشقەکانەوە بکەن. لیوای هاوبەشی 20 لیوایەکی نوێیە لەنێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پیشمەرگە و نزیکەی سێ هەزار و 500 پێشمەرگە ناویان لە لیواکەدا هەیە.

دەقی بانگەوازەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:

بانگەوازێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠ی پیادە

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە لە بانگەوازێکدا، ئاگاداری سەرجەم ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە دەکات کە ناویان لە لیوای(٢٠)ی پیادەی هاوبەش هاتۆتەوە لە رۆژی شەممە ئامادەبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە، بۆیە پێویستە تەواوی ئەو کەسانە کەناویان هاتووە تاکوو ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٠٢٣/١٢/٢ پەیوەندی بەو جێگایانە بکەن کە پێیان راگەیندراوە، هەرکەسێک لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە پەیوەندی نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت.

تێبینی: دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ دۆزینەوەی ناو و ئەو بنكانەی مەشق كە بۆتان دیاری كراوە،

https://rb.gy/4ujzc9

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار