وەزارەتی دارایی: هیچ بڕیارێک نەدراوە لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئەیلول

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی دارایی  حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند هیچ بڕیار و رێنماییەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەرنەچووە کە مووچە و شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئەیلول خەرج بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاوکراوەتەوە کە لە بەشێکیدا  "وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکات."

لە وەڵامدانەوەی ئەو بەیاننامەیەدا وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات کە "بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە هیچ بڕیارو ڕێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچەو شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار