دادگای فیدراڵی لەبارەی دامەزراوەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تاوتوێی سکاڵایەک دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و گەڕاندنەوەی ئەو مووچە و دەرماڵانەی کە سەندیکاکە لەماوەی پێنج ساڵدا وەریگرتووە، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر دادگای باڵای فیدراڵی هەریەك لەپەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی هەڵوەشاندەوە.


 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، رۆژی سێی کانوونی یەکەمی 2023 تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پێشکەشکراوە، سکاڵاکار داوا دەکات لەساڵی 2019ـەوە هەر مووچە و دەرماڵەیەک کە سەندیکاکە وەریگرتووە، بگەڕێنرێتەوە. 
 
سکاڵاکە لەلایەن پارێزەر مەسعود محێدین لەدژی نەقیبی پارێزەرانی کوردستان تۆمارکراوە و داوا دەکات سەندیکاکە و سەرجەم ئەو بڕیارانەشی هەڵبوەشێندرێنەوە، کە لە ساڵی 2019ـەوە دەریکردوون، جگە لەوەش کارەکانی سەندیکا رابگیرێن.
 
لە سکاڵاکەدا داواکراوە کە لە دوای ساڵی 2019ـەوە هەرچی مووچە و دەرماڵە کە سەندیکای پارێزەران وەریانگرتووە بگەڕێندرێتەوە بۆ سندوقی پارێزەران و دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێکی کاتی دەربکات بۆ راگرتنی سەرجەم چالاکیەکانی ئەو سەندیکایە لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو سکاڵاکە یەکلا دەکرێتەوە.
 
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە ساڵی 1993 دامەزراوە و پێنج لقی هەیە، ئەنجوومەنەکەشی لە 10 ئەندام پێکهاتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار