هەپەگە کوژرانى ١٢٤ سەربازى تورکیاى ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانى پاراستى گەل - هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ڕابردووى لەگەڵ سوپاى تورکیا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لە ١٩٣ هێرشدا ١٢٤ سەربازى تورکیا کوژراون و چوار گەریلاش شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە ، ١٤٠ هێرشیان بە فڕۆکەی شەڕ لەلایەن تورکیاوە کراوەتەسەر و هەروەها ١٢٤ هێرشیان بە چەکى کیمیایی کراوەتەسەر.

هەپەگە دەشڵێت، ١٠٣ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لەلایەن تورکیاوە کراوەتە سەریان و لە ئەنجامى هێرش و پێکدادانەکاندا چوار گەریلا شەهید بوون.

هاوکات ئەوەشخراوەتەڕوو، ١٩٣ هێرشیان کردووەتە سەر سوپاى تورکیا و لەگەڵ ٩٩ هێرش بە چەکى قورس و لە ئەنجامدا، ١٢٤ سەربازى تورکیا کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار