داعش هێرش دەکاتە سەر گوندێکی سنووری مەخموور

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چەند تیرۆرستێکی داعش هەڵیانکوتایە سەر گوندێکی سنوری مەخموور و سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە رووبەروویان بوونەوە. لە ئەنجامیشدا چەند کوژراو و بریندارێک هەیە.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخش لە ھێزی پێشمەرگە لە سنوری مەخموور راگەیاند، شەوی رابردوودا شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و سەربازانی سوپای عێراق لەدەوروبەری گوندی عەلیەرەش و دووسەرە لە دەشتی قەراجی مەخموور دروستبوو.
غازی فەیسەڵ باسی لەوەش کرد، لە ئەنجامی شەڕەکە سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوە و دوو سەربازی تریش برینداربوون، بەپێی زانیارییەکان تیرۆریستێکی داعشیش کوژراوە.
هاوکات لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق خێزانێکی کورد لە دەستی تیرۆریستان رزگارکران، کە لە گوندی کۆڵتەپە لەلایەن تیرۆریستانەوە گەمارۆدرابوون.

بابهتی پهیوهندیدار