شەڕەکەی سنوری مەخمور لەنێوان داعش و سوپای عێراق کۆتایی هات؛ سەربازانی سوپای عێراق لە وێنەیەکدا ئاماژە بە سەرکەوتن دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

فەرماندەی خۆبەخشی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند شەڕەکەی چەکدارانی تیرۆرستی داعش و سوپای عێراق لە سنوری مەخمور کۆتایهاتووە و لە ئەنجامدا 11 چەکداری داعش و سێ سەربازی سوپای عێراق کوژراون، هاوکات چەند سەربازێکی عێراق وێنەیەکیان لەگەڵ تەرمەکانی داعشەکاندا گرتووە و بڵاویانکردووەتەوە.

شەوی رابردوو دوای ئەوەی چەند چەکداریکی داعش هەڵیانکوتایەسەر گوندێکی سنوری مەخمور، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو چەکدارانە و سەربازانی سوپای عێراق لەدەوروبەری گوندی عەلیەرەش و دووسەرە لە دەشتی قەراجی مەخموور دروستبوو. دواتر چەکدارەکانی داعش روویانکردە گوندی گۆپتەپەی ناحیەی قەراج و لەوێ لەلایەن سوپای عێراق و پیشمەرگە گەمارۆدران.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لەمەخمور بە هاوڵاتی راگەیاند، "شەڕەکە کۆتایی هاتووە، پێنج چەکداری داعش کوژراون، هاوکات 9 چەکداری تر ڕایانکرد بۆ چیای قەڕەچوغ، لە هێزەکانی عیراقیش ئەفسەرێک شەهید بووە لەگەڵ برینداربوونی 5 بۆ 6 کەسی تر."

غازی فەسەڵ وتیشی لەئێستادا گوندی گۆپتەپە بەتەواوی پاککراوەتەوە لەچەکدارانی داعش و هیچ کێشەی ئەمنی تیادا نەماوە.

هاوکات دوای کۆتایهاتنی شەڕەکە، وێنەی لاشەی داعشەکان بڵاوکرایەوە کە تێیدا چەند سەربازێکی سوپای عێراق بە دەستیان ئاماژەیان بە سەرکەوتن کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار