مەسعود حەیدەر لەسەر دوورخستنەوەی لە پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەسعود حەیدەر سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پابەندی یاساین."
دوێنێ هەیینی 1ی کانونی یەکەمی 2023، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە فەرمانێکی وزاری سەرجەم دەسەڵاتەکانی لە مەسعود حەیدەر، جێگری وەزیری دارایی عێراق لە پشکی پارتی سەندەوە. ئەم فەرمانەی وەزیری دارایی عێراق وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە بە پێی ماددەی 71 لە یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2023ی بودجەی گشتی و بەرژەوەندی کارەکان دەرکراوە.
مەسعود حەیدەر لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت، "بە پێی ماددەی ٧١ ی یاسای بودجەی فیدراڵی، ھەموو ئەو بەڕێوەبەرە گشتی و وەکیل وەزارەت و راوێژکارانەی بە وەکالەتن و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر نەداوە، ژمارەیان چەندین ھەزار پلە تایبەتە، لەبەرواری ١ /١٢ / ٢٠٢٣ ناتوانن دەسەڵاتی یاسایی و صلاحياتى ئەو پۆستانە بەکاربێنن."
مەسعود حەیدەر دەشڵێت، "ئێمەش پابەندی یاساین و کێشەیەکی گشتی یاسایی دەوڵەتەو پێویستی بە چارەسەر ھەیە بە ھەماھەنگی نێوان حکومەت و پەرلەمان."
