وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لیستی مووچە دەكات

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لیستی مووچەی مانگی یەك لەگەنجینەكانی هەرێم و سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دەكات و بۆ مانگەكانی داهاتووش دەبێت پێش هەموو 5ی مانگێك لیستەكە ئامادە بكرێت.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لەڕێی دوو نووسراوەوە كە یەكێكیان بۆ سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم (سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، حكومەت) و ئەوی تریان بۆ گەنجیەكانی ناردوە داوایان لێدەكات لیستی مووچەو جۆری دەرماڵەكان، لێبڕینی خانەنشین و باجی دەرامەتی فەرمانبەران بە وردبینی و پەسەندكراوی وەزارەتەكان و فەرمانگە نەبەستراوەكان بە وەزارەت بەزووترین كات بۆ مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2024 رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەیان بكرێت بەمەبەستی خەرجكرنی مووچە.
هەر بەپێی نوسراوەكە، دارایی داواش دەكات مانگانە پێش هەموو پێنجی مانگێك لیستی مووچە بگاتە دەستیان بۆ كاری پێویست.
وەزارەتی دارایی عێراقیش رۆژی 16ی كانوونی دووەمی 2024، بەنوسراوێك كە ئاڕاستەی سەرجەم دامەزراوەكانی عێراقی كردوە، داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان لێدەكات، نووسراوەكە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی تێدایەو دەبێت لیستەكە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و سەرجەم دەرماڵەكان و پارەی لێبڕینی خانەنشینی تێدابێت لە دوای وردبینیكردنی لە رێگەی بەڕێوەبەری گشتی یان بەشی ژمێریاریی وەزارەتەكان، بۆ ئەوەی لە خەرجیی مانگانەی پارەكانیان پشتی پێ ببەسترێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار