رێكخراوێكی بازرگانی ئێران: هیچ گۆڕانكارییەك لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەولێرو ئێران رووینەوەدا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران رایگەیاند  ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەولێرو ئێران بەردەوامەو هیچ گۆڕانكارییەكی وا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوولا رووینەداوە.
محەمەد قەناد زادە، جێگری بەڕێوەبەری رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران رایگەیاند "رووداوەكانی ئەمدواییە كاریگەریی ئەوتۆی لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هەولێر نەبووە، ئێستاش وەك جاران بازرگانی نێوان هەردوولا بەردەوامەَ".
ئەوەشی رونكردوەتەوە"هەوڵەكانی نێوان هەردوولایان بەردەوامە لە دروستكردنی هاوبەشی بازرگانیی نێوان هەولێر و تاران و لابردنی ئاستەنگییەكانی بەردەمیان".
دوای هێرشە موشەكییەكانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر كە بووە هۆی بەئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی، وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر ئێران، ژووری بازرگانی هەولێر داوای لەهاووڵاتیان و بازرگانان كرد بایكۆتی هێنان و بەكارهێنانی كاڵا ئێرانییەكان بكەن و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن
هەرێمی كوردستان بازاڕێكی گرنگی ساغكرنەوەی بەرهەمەكانی ئێرانە كە ڕۆژانە هاوردە دەكرێن، بەپێی زانیاریەكانیش رۆژانە 600 بۆ 650 بارهەڵگر كاڵاو شمەك لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش تەنها دەروازەیە لە سنووری پارێزگای هەولێر كە هاوسنوورە لەگەڵ رۆژهەڵاتی كوردستان.
 
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار