دوای هێرشەكەی سەر كۆرمۆر بەهای پشكی دانە غاز دابەزی

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دوای هێرشكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی كۆرمۆر كە بەرهەمهێنانی غازی لەكێڵگەكەدا وەستاندوە  بەهای پشكەكانی كۆمپانیای دانە غاز لە بازاڕی ئەبوزەبی نزیكەی 3% دابەزی.
كۆمپانیای دانەغاز لە ساڵی 2005ەوە لە بازاڕی ئەبوزەبی تۆماركراوەو وەبەرهێنانی لە هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر لە بواری وزەدا ئەنجام دەدات.
هەر گۆڕانكارییەك لە بڕی بەرهەم لەو كێڵگانە كاریگەری لەسەر بەهای پشكەكانی كۆمپانیاكە دروست دەكات كە ئێستا بەهای بازاڕییەكەی ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلارە.

هاوكات راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ هەینی، بڵاویكردەوە؛ بەفەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و بۆ بەدواداچون لە هێرشەكەی دوێنێ شەوی سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە پێكبهێنێت 

ئەوەشی خستوەتەڕو، حکومەتی عێراق هەوڵدەدات ژێرخانی وڵات پەرەپێبدات و بژێوییەکی شایستە بۆ هاووڵاتیان دابین بکات و ئابوریی نیشتمانی بپارێزێت، بەڵام تێکدەرەكان کێڵگەی غازی کۆرمۆریان لە باشووری پارێزگای سلێمانی، هەرێمی کوردستان بە ئامانج گرتوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، لەسەر ئەو روداوە تێکدەرانەیە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی کردوە لیکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە بکرێت و تەواوی نهێنییەکانی لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئاشکرا بکرێت.

لە راگەیەنراوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان باس لەوەشکراوە، سودانی داواشیکردوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنە بگیرێتە بەر کە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و هەڕەشەی لەسەر پڕۆژەیەکی وزەی سنوری هەرێمی کوردستان دروستکردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار