پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەتی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

پەرلەمانی عێراق بۆ دواداچوون و پێشكەشكردنی راپۆرتێكی بەپەلە لەبارەی رێكارەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق َ بۆ  خەرجكردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم لیژنەیەكی پێكهێنا. 
پەرلەمانی عێراق بەواژۆی عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان و ئەندامێتی سێ ئەندام و راوێژكارێكی لیژنەی دارایی، لیژنەیەكی تایبەتی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنا. 

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێكهێنانی لیژنەكەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت"لەبەردەوامیی پێداگری و هەوڵەكانمان بۆ زامنكردنی مافەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی، لەیاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی و چارەسەری ریشەیی بۆ پرسی مووچە لە هەمواری یاسای بودجە ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی كانوونی دووەمی 2024، لەسەر پێشنیازمان بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت"
وتیشی " لیژنەكە لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی بەدواداچوون و پێشكەشكردنی راپۆرتێكی بەپەلە لەبارەی رێكارەكانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ  خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم  بەتایبەتی لەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە تەرخانكردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی 2024 و ئاستی جێبەجێكردنی پابەندییەكانی سەر هەرێم لەیاسای بودجە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار