نوسراوەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەبارەی ناساندنی ئاوارەکان بە دانیشتوانی ڕەسەن پوچەڵدەکرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوسراوەکەی ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک کە تیایدا داوایکردبوو ئاوارەکانی شارەکە بکرێنە خەڵکی ڕەسەنی شارەکە پوچەڵدەکرێتەوە.

د.ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیبەوەکرد، نوسراوەکەی پارێزگاری بەوەکالەت کە تیایدا داوای لە سەرجەم فەرمانگەکان کردووە ئاوارەکانی شارەکە وەک خەڵکی ڕەسەنی شارەکە بناسرێن و ئاماژەیان بۆ بکرێت هەڵدەوەشێنرێتەوە.

وتیشی، بەپێی دواین ئامار ٩٢ ھەزار و ٦٤٠ ئاوارەی خوارووی عێراق لە کەرکوک ھەیە و بۆ ئەو مەبەستەش پەوەندییان بە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە کردووە و بڕیاریشە بە زوترین کات نووسراوی پوچەڵکردنەوەی نووسراوەکەی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بڵاوبکرێتەوە.

بەگوێره‌ى نوسراوەکەی ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، لەئێستا بەدواوە ئاوارەکانی ناو سەنتەری شارو قەزاو ناحیەو گوندەکانی دەوروبەر، وەک خەڵکی ڕەسەنی کەرکوک ھەژماردەکرێن، چونکە ھەموو بەڵگەنامەیەکی ڕەسمییان لەفەرمانگە ڕەسمییەکانی کەرکوک بۆ دەرکراوەو لەئێستا بەدواوە وەک ئاوارە مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار