وەزیری تەندروستی هەرێم: ١٣٠ کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی بیارە دامەزراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم، بە بڕی یەک ملیار دینار ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەرخان کراوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە شاری هەڵەبجە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگەیاندووە "لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم، بە بڕی یەک ملیار دینار ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بیارە تەرخان کرا، هەروەها ١٣٠ کارمەندی تەندروستی بۆ دامەزرێنرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "جگە لەوە، کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بە بڕی ٣٨٥ ملیۆن و سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک و هەرس و گەدە بە ٥٠٠ ملیۆن بەردەست کرا، جگە لە ئامبولانس و ئامێرە ستراتیژییە پزیشکییەکان و ئامێرەکانی دیکە، کە بە هەمووی ٧ ملیار دیناری تێدەچێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار