سۆران عومەر: لیستی ئەمجارەی مووچە ٣٦ ملیار زیادیکردووە بەبێ دامەزراندن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سۆران عومەر، ئەندامێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات کە بەبێ دامەزراندنی وانەبێژو خۆبەخش و سێ یەکەمەکان و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان و پلەبەرزکردنەوە پارەی مووچە زیادکراوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە "ئەو لیستانەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ناردووە سەرجەمی مووچەکەیان تەمویل کراوە، تەنها ئەو لیستانەتان ناردووە، پاشان مووچە بەڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆوە دەدرێت، ئێوە لە مانگەکانی (١٠-١١-١٢) ی ساڵی ٢٠٢٣ مووچەتان نەداوە کوا داهاتی ناوخۆ کە مانگانە سەرو ٣٢٠ ملیارە، جگە لەوە ١٧/١٠/٢٠٢٣ کاتێک هاتن بۆ بەغدا لیستێکتان هێنابوو کۆی گشتی مووچەی هەرێم ٩١٣ ملیارو ٦٢٣ ملیۆن دینار بوو، ئێستا بەبێ دامەزراندنی وانەبێژو خۆبەخش و سێ یەکەمەکان و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان و پلەبەرزکردنەوە، چۆن مووچە گەشتووە بە ٩٤٩ ملیارو ٨١٣ ملیۆن دینار، واتە لەم ماوەدا ٣٦ ملیارو ١٩٠ ملیۆن موچە زیادی کردووە".
دەشڵێت "سەیرە وەزارەتی دارایی باس لەداهاتی نەوتی و نانەوتی ناکات، کە بەپێی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەبێ ئەو داهاتانە ڕادەست بکرێ، بەتەنکەر نەوت دەفرۆشن کوا داهاتەکەی، جگە لەوە مانگانە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە وەردەگرن".
