دوای کوشتنی منداڵێک لە شارۆچکەی جه‌ندرێس خۆپیشاندان لە عەفرین ده‌ستی پێكرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، عەرەبێکی هاوردە لە شاری عەفرین منداڵی خاوەن کارەکەی دەکوژێت،  له‌ شاری عەفرین و شارۆچکەی جه‌ندرێس، به‌هۆی كوشتنی ئەو منداڵەوە خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستی پێكرد،

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژئاوا " نۆرس پرێسی" ی ڕاگەیاندوە، سەدان کەس لە شاری عەفرین و جه‌ندرێس لە بەردەم نەخۆشخانەی سەربازی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، و داوایان كرد لێپرسینەوە له‌گه‌ل بکوژی ئه‌و منداڵه‌ بكرێت.

سەبارەت بە چۆنییەتی ڕوداوەکەش ئاماژەی بەوەکردووە، مێرمنداڵێک بە ناوی وەلید  رۆژی چوارشەممە، 13-03-2024، لە ناوچەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لە لایەن عەرەبێکی هاوردەوە دوای ئەوەی بە چەقۆ کوژراوە هەڵدراوەتە ناو بیرێکەوە .

ڕونیشیکردەوە، تاوانبارەکە لە نانەواخانەی باوکی ئەم منداڵە کاریکردووە بەڵام دوای ئەوەی باوکی وەلید کرێکارەکەی دورخستۆتەوە لە کارەکەی دوای ڕۆژێک هەستاوە بە کوشتنی کوڕەکەی. 

بکوژەکە بە رەچەڵەک عەرەبە و ناوی یامین ئەحمەد ئیبراهیمە، خەڵکی ئیدلیبە و لەدوای داگیرکردنی عەفرین چووەتە ناوچەکە. 

هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان بکوژەکە لەلایەن پۆلیسی عەفرین دەستگیرکراوە، بەڵام ماڵباتەکەی هەڵاتوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار