دوای نۆ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پاوە کە لە رۆژی ٦ی ئەم مانگە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو و تووشی بێهۆشی ببوو شەوی رابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان گیانی لەدەستدا.

رکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو پێنجشەممە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ عەتا حوسێنی کۆڵبەری تەمەن ٣٢ ساڵ کە خەڵکی گوندی "بلەبزان" سەر بە شاری پاوە بوو، دوای نۆ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاندبوو، کە عەتا حوسێنی تووشی بێهۆشی بووە و لە نەخۆشخانەی "قودس"ی پاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە.

عەتا حوسێنی، رۆژی چوارشەممە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران سینگی پێکرا و بە سەختی بریندارکرابوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار