لێدوانی ئاوات شێخ جەناب لەبارەی پارەی موچە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دارایی رایگەیاند، "تەیف سامی خودی خۆی پێی وتوین کە ئەو لیستانەی بۆ موچە رەوانەمان کردوە کێشەیان نییە، ئێمەش هیچ پاساوێکمان بۆ نەهێشتون، بەڵام هێستا موچەی کەسوکاری شەهیدان، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و 307 هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەکان نەنێردراوە."

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە میدیای گۆڕانی راگەیاند، "لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی کرا و بڕگەیەکیش بۆ دابەشکردنی مووچە تەرخان کرا. بە کۆی دەنگی وەزیرانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانیش بڕیاردرا مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان رەتبکرێتەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، مامەڵەكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بەرامبەر بە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیە، بڕیارەكەی دادگا باسی لە ئەوە كردوە سەرجەم موچەخۆرانی عێراق بەهەرێمی كوردستانەوە بەیەك جۆر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

ئەوەشی خستەڕو، بۆ دابەشكردنی موچە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستمان بەبڕی زیاتر لە (940) ملیار دینارە، بەڵام بەغداد (560) ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە، بەڵام  موچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و موچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و (307) هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكان نەنێردراوە.

رۆژی چوارشەممە 13-03-2024 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و رایگەیاند، وەزیری دارایی و ئابووری لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی دا بەوەی کە وەزارەتەکەی داوای پارەدارکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردبوو، "بێ جیاوازی بۆ مانگی شووباتی 2024 بە بڕی (949,813,146,170) ملیار دینار."

بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ "تەنيا بڕی 569 ملیار و 219 ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە دەکاتە رێژەی تەنيا (%59) لە کۆی گشتی مووچەی هەرێمی کوردستان، ئەمەش وا دەکات کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شووبات دروست ببێت."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار