ژمارەیەک فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی 50 رۆژ، هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی 2024ی فه‌رمانبه‌ران دیارینه‌كراوه و به‌شێك له فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه جارێكی دیكه بایكۆتی ده‌وامیان كرد.
ئه‌مڕۆ دوشەممە 18 ی ئازار بە هۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆی سلێمانی، دابه‌شكردنی ئاوی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانوبه‌ره، دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی، ژماره‌یه‌ك له بنكه‌ی ته‌ندروستی گه‌ڕه‌كه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی سه‌ربازی و شارستانی، فه‌رمانگه‌ی دادنوس و چه‌ند فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی دیكه‌ش بایكۆتی ده‌وامیان كردوه.
هاوكات، تا ئێستا دیار نییە کە چەند بەڕێوەبەرایەتی دیکە هاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی رۆژی رابردوو دەوام رادەگرن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە بەشێکی فەرمانگەکان کەمترین کارمەند چووەتەوە سەر کارەکەی ئەوەش بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان.
فراوانبونی ناڕه‌زایه‌تی و بایكۆتی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتێكدایه نزیكه‌ی 50 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ تێده‌په‌ڕێت، هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (شوبات/2) دیارینه‌كراوه، سه‌ره‌ڕأی دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10، تشرینی دوه‌م/11، كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023.
به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌غدا یه‌كتر تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌دواخستنی موچه‌ی موچه‌خۆران، حكومه‌تی عێراق له‌ئێستادا 580 ملیار دیناری ره‌وانه‌ی هه‌رێم كردوه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، ئه‌و پاره‌یه كه‌مه و به‌شی موچه ناكات، بۆیه دابه‌شكردنی موچه‌یان راگرتوه.
