کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئازاری 2024 عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە "هیچ داواکارییەکی فەرمی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن پێشکەش نەکراوە و ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن".

هەروەها سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە "پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا واتە 10ی حوزەیرانی 2024".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار