نەتەوە یەکگرتووەکان: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا گرنگە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بەشداری نەکردنی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە دەڵیت "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا گرنگە".

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق - یۆنامی پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند "تێبینی بڕیارەکەی ئەمڕۆی پارتی بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی 10ی حوزەیران زۆر گرنگە و داوا لە لایەنەکان دەکەین بۆ بەرژەوەندیی خەڵک کاربکەن تاکو بەرەو چارەسەر هەنگاوبنێن، نەک بەرەو چەقبەستووییەکی دیکەی درێژخایەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار