بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان شەش کەس دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خەلیفان دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری راگەیاند کە فێڵیان لە هاوڵاتییان کردووە و هەژماری بانکییان بەناوی خەڵکەوە کردووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خەلیفان رایگەیاند "لە رێکەوتی 17/3/2024 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خەلیفان شەش کەس بە تۆمەتی فێلکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکراون، تۆمەتبارەکان لە ڕێگەی بەخشینی سیمکارتی (زین) و پێدانی بڕی 20 هەزار دینار بە هەرکەسێکی وەرگری سیمکارتەکە هەڵساون بە وێنەگرتنی کارتی نیشتیمانی و وێنەی کەسی هاوڵاتیyان، لەو رێگەیەوە هەژماری بانکی نهێنییان دروستکردووە و کە بەو هۆیەوە پارەیەکی زۆریان خستووەتە سەر ئەم  هەژمارە بانکییانە و بەرەو دەرەوەی وڵاتیان بردوون بەمەبەستی کڕینی دۆڵار بە نرخێکی کەمتر لە عێراق و دواتر هێنانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە ئامانجی فرۆشتنی بە نرخێکی زیاتر،بۆ ئەو مەبەستە پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون".

ئاسایشی خەلیفان داوا لە هاوڵاتییان دەکات هۆشیاربن بەرامبەر ئەم جۆرە فێڵانە، چونکە لەوانەیە پێدانی کارتی نیشتیمانی و وێنەی خۆیان رەنگە بۆ چەندین کاری مەترسیدارتر بە کاربهێنرێت و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا زیانێکی زۆر لەو خاوەن هەژمارە بانکیانە بدات و باج و رسوماتی بانکی بکەوێتە سەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار