کەشناسی هەرێم: ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەوەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە "لە ئەنجامی بەردەوامبوونى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور و ناوەراست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینىدەکرێت ئەم شەو بارانبارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند کە هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، هەروەها بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت".

کەشناسی هەرێم پێشبینیکردووە تاوەکو کاتژمێر 9:00ی بەیانی بارانبارین بەمشێوەیە بێت:

- هەولێر 9 - 15 ملم.

- سلێمانی 8 - 12 ملم.

- دهۆک 10 - 16 ملم.

- هەڵەبجە 10 - 15 ملم.

- راپەرین 12 - 16 ملم.

- گەرمیان 7 - 12 ملم.

- زاخۆ 10 - 15 ملم.

- سۆران 8 - 12 ملم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار