نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی خۆڕاگری فەرمانبەران و خەڵکی کوردستان دەکەین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە لایەنەکان دەکات به گيانى بهرپرسياريهتيى نيشتمانى و به لێكگه‌يشتن، ناكۆكييهكان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا بتوانين پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييهكان ببينهوه و فيدراڵى و قه‌واره‌ى سياسى و ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورييه‌كانمان بپارێزين.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "نه‌ورۆز، جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يى و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى، به گه‌رمى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له هه‌ر كوردێك و هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان له هه‌ركوێ بن، پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى ساڵێكى تازه‌ى پڕ له خۆشى و ته‌ندروستيى باش، ئارامى و ئاسووده‌يى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم، ئه‌مڕۆ كه به دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕين، داوا له لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌م، به گيانى بهرپرسياريهتيى نيشتمانى و به لێكگه‌يشتن، ناكۆكييهكان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا بتوانين پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييهكان ببينهوه و فيدراڵى و قه‌واره‌ى سياسى و ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورييه‌كانمان بپارێزين. هه‌مووان له هه‌مان كهشتيداین و ئه‌گه‌ر هاوهه‌ڵوێست و يه‌كڕيز باین، دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌يشت".
ئاماژەی بەوەکرد "گه‌لى كوردستان هه‌رگيز واز له ئازادى و مافه‌كانى ناهێنێت. مێژوو سهلماندوويهتى تا نكۆڵى له كورد و كوردستان بكرێت و مافه‌كانى پێشێل بكرێت، عێراق خۆشى و سه‌قامگيرى به‌خۆيه‌وه نابينێت. با هه‌موومان له عێراق له هه‌ڵه‌كانمانه‌وه فێر ببين. جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور و فيدراڵى و ڕێككه‌وتنه سياسييه‌كان، دهستيدهستيكردن به شايستهكان و هه‌وڵى بچووككردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پێشێلكردنى مافه دهستوورييهكانى، جگه له زيان هيچ سوودێكى بۆ عێراق نابێت".
ئەوەشی وتوە "له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا جه‌خت له بڕوا و سياسه‌تى نه‌گۆڕمان دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له ناوچه‌كه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت. خوازيارى په‌يوه‌نديى باش و دۆستانه و دراوسێيهتيى باشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش. هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا پيرۆزبايى له‌و گه‌لانه‌ش ده‌كه‌ين كه جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن و ئه‌م ياده ده‌كه‌نه‌وه".
لە کۆتایی پەیامەکەدا دەڵێت "سوپاسى تێگه‌يشتن و گيانى به‌رپرسياريه‌تى و خۆڕاگريى فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م. له نزيكه‌وه ئاگادارى بارى ژيان و گوزهرانيانين. چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆخه، كارى له‌پێشينه‌ى هه‌موومان له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه. دڵنيايان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م سهختيانهش تێده‌په‌ڕن و ده‌بنه ڕابردوو. به ئومێده‌وه به‌ره‌و ژيان و داهاتوويهكى باشتر هه‌نگاو ده‌نێين و كوردستان بۆ هه‌ميشه وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى ده‌مێنێته‌وه".
