وەزارەتی بەرگریی تورکیا: لەگەڵ عێراق ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەش دروستدەکەین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوە رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی نیشانداوه بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و ئاژانسی ڕۆیتەرزیش ڕایگەیاند، پێشبینی ده‌كرێت له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق ڕێکەوتننامەیەک لەو بارەیەوە واژۆ بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئاداری 2024 ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە،لە دانیشتنەکانی هەفتەی ڕابردوی نێوان تورکیا و عێراقدا حکومەتی عێراق ئەرێنی بووە سەبارەت بە دروستکردنی ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراقدا دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان .
باسی لەوەشکردووە، ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت دامه‌زراندنی ئەو ناوەندە بخرێته ناو به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕێككه‌وتنێكه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان لە دوای مانگی ڕەمەزان و سەرەتای مانگی چوار بۆ عێراق واژۆ بكرێت.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ئامادەکردنی ئەو ڕێککەوتنە سەرچاوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەو ئاژانسەی ڕاگەیاندووە، ئامادەکارییەکان بۆ ئامادەکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە بەردەوامە و رێککەوتنەکەشی بە "بەڵگەنامەی چوارچێوەی ستراتیجی" ناوبردووە.
سەرچاوەکە دەشڵێت، دوای واژۆکردنی رێککەوتن و بەڵگەنامەکە، وردەکاری و ناوەڕۆکی ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هەردوولا دیاریدەکرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ وەزارەتى بەرگریی تورکیا و شاندێکى پاسەوانى سنووریى عێراق لەسەر سنوورەکانى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە و وەزارەتى بەرگریی تورکیا وێنەیەکی کۆبونەوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵآیەتی ئێکس بڵاوکردەوەو رایگەیاند، "ئۆپراسیۆنەکانمان لە هەرێمى کوردستان بە هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکانى عێراق بەڕێوەدەچێت".
توركیا له ساڵی 2019ه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ودیو سنوره‌كانییه‌وه له دژی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان له ژێر ناوی " چنگی پڵنگ" ده‌ستپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه و بەو هۆیەشەوە بەشێکی زۆری دانیستوانی گوندە سنورییەکانی هەرێم ماڵەکانیان جێهێشتووە و بەشێکی زۆری گوندەکان بە تەواوی چۆڵکراون.
