شارەزایەکی کەشناسی کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاشکرادەکات

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت شەپۆلێکی دیکەی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە سبەینێوە شەپۆلێکە دەستپێدەکات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "بەهۆی هاتنی کۆمەڵێک هەور بە پلەی سەرەکی لە دەریای ناوەڕاست و دواتر هەندێک هەوری دیکە لە دەریای رەشەوە وا پێشبینی دەکەین لە سبەی سێشەممەوە حاڵەتێکی تری دابارین داخڵی ناوچە جیاوازەکان بێت سەرەتاش لە ناوچەکانی باکووری هەرێمەوە داخڵ دەبێت وەک سنووری بادینان دواتر ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم بەهۆی چالاکبوونی بای باشوور لەسەر ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و هەندێک ناوچەی دیکە ئەگەر هەیە لەم ناوچانە بڕی بارانەکە کەم بێت وە بەشێوەی گشتگیریش هەموو ئەوانە نەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد"لە کاتەکانی بەیانیدا شەپۆلەکە داخڵ دەبێت لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ و درەنگان بۆ شەو بە تایبەتی کاریگەری بەرفراوان دەبێت و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە سەرەتاش لە بادینان و دواتر سنووری هەولێرو ئیدارەی راپەرین و کۆیە و دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و باکوری گەرمیانو سنووری هەڵەبجە، بەگشتی لەسەر گەرمیان و هەڵەبجەو بەشێکی پارێزگای سلێمانی کاریگەری لاواز دەبێت جگە لە باکووری سلێمانی و کەرکوکو هەندێ شوێنی تری گەرمیان تایبەت باکووری بەهۆی چالاکی بای باشوور و راماڵینی بەشێکی هەورەکان بۆ سەرەوەو بۆ باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، ئەگەری زیادبوونی بای باشوور هەیە لەبەشێکی زۆری ناوچەکان بەپلەی سەرەکیش گەرمیان دواتر سلێمانی و هەڵەبجە و بەخێرایی کەمتر بۆ کۆیەو ئیدارەی ڕاپەرین و بەشێکی سنوری هەولێر".

دەشڵێت "لەمەودای شەپۆلەکەدا ئەگەری باران بارینی مام ناوەند و باش هەیە لە بەشێک ناوچەکانیش بڕەکە کەمە تایبەت ناوچە جیاوازه کانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان، هەروەها ئەگەری بەفر بارین هەیە لە هەریەک لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنووریەکانی دهۆک و هەولێر و راپەرین و سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بارینی تەرزە لە هەندێک شوێنی کەم، بەڵام پێشبینی تەرزەی قەبارە گەورە ناکرێت و لە هەندێک شوێنیش هەورە بروسکە دەبێت".

شاڵاو هیدایەت وتیشی "رۆژی چوارشەممە کۆتایی بەم شەپۆلە دێت، پلەکانی گەرما تا چوارشەممە بەنزمی دەمێننەوە و دواتر لە چوارشەممە و پێنجشەممه بە پلەی کەم بەرزدەبنەوە، بەڵام لە هەینی و بەولاوە بەشێوازی بەرچا و بەرزدەبنەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار