کاروان یاروەیس: "هەژماری من" دوو کێشەی گەورەی هەیە کە چارەسەرکردنیان ئەستەمە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شاندێکی "هەژماری من" سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووە و لەگەڵ بەشێک لە ئەندام پەرلەمانان کۆبووەتەوە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئازاری 2024 شاندێکی (هەژماری من) بەمەبەستی خستنەرووی وردەکاری پرۆژەکەیان هاتنە ئەنجومەنی نوێنەران، پێیمان راگەیاندن پرۆژەی (هەژماری من) دوو کێشەی گەورەی هەیە، کە چارەسەرکردنیان ئەستەمە".

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت "کێشەی یەکەم، کێشەی یاساییە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی «تەوتین» لەڕێگای بانکە فیدرالیەکانەوە دەکرێ واتا (TBI، رەشید، رافیدەین) نەک بانکی تر، هەروەها دووەم. متمانەی خەڵک، مووچەخۆرانی هەرێم ئەم پرۆژەیە رەتدەکەنەوە، لەپرۆسەی بانکیدا متمانە لەنێوان بەشداربوو و بانک زۆر گرنگە، وە مووچەخۆر هەقی خۆیەتی بتوانێ چ بانکێک هەڵدەبژێردێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار