رێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەشدەکات، بارینی نمە باران بەردەوام دەبێت.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "لە بەیانى ئەمڕۆ وە کەشێکى باراناوى ناوچەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات و هەنێک ناوچە دیکەى هەرێمى گرتووەتەوە بە شێوەى نمە باران، لە هەندێک ناوچەى دیکەش بە بارانى مام ناوەند لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لە سەر لوتکەی ناوچە شاخاوییەکانى ئەو ناوچانە".

ئاماژە بەوەشکراوە " پێشبینیش دەکرێت لە درەنگانى ئەمشەودا تا بەرەبەیان نمە باران درێژبێتەوە بۆ هەندێک لە ناوچەکانى دیکەى هەرێم کە بارانى لێ نەباریوە وەکو سەنتەرى شارى هەولێر و هەندێ ناوچەى گەرمیان و کەرکوک".

 ئەمەی خوارەوەش رێژەی بارانى 12 کاتژمێرى رابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە:

- پیرمام 2.0 ملم.
- شەقڵاوە 4.0 ملم.
- دهۆک 6.8 ملم.
- زاخۆ 9.0 ملم.
- سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ.
- چەمچەماڵ 1.1 ملم.
- ئاکرێ 6.2 ملم.
- ئامێدى 12.8 ملم.
- بامەرنێ 13.0 ملم.
- مانگیش 13.0 ملم.
- بارزان 3.2 ملم.
- بازیان 1.6 ملم.
- هەڵشۆ 5.8 ملم.
- سۆران 4.6 ملم.
- حاجى ئۆمەران 2.4 ملم.
- پێنجوێن 1.8 ملم.
- ماوەت 3.2 ملم.
- قەڵادزێ 4.8 ملم.
- باتوفە 13.6 ملم.
- سیدەکان 6.6 ملم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار