ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای درێژکردنەوەی بۆ ماوەی شەش رۆژ ئەمڕۆ وادەی تۆماری کاندیدی حزب و لایەنە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند "٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدی حزب و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

بڕیارە ئەمڕۆ زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ناوی لیستی کاندیدانیان رادەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن.

بەپێی ئەو وادەیە بێت کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و راستەخۆ لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار