بکوژی گەنجەکەی سەیدسادق خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیان بکوژی گەنجەکەی قەزای سەیدساق دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرایەوە کە کەسێک بەفیشەک بریندار کراوەو گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەکەیان، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینە بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، دواتر بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداو بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بکوژەکە دەرکرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرەنجام بکوژ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیرکراو لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوەو بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی مادەی 406 راگیراوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار (ب، ع) هۆکاری تاوانەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار