لایەنە سیاسییەکان لەسەر دوو ساڵی یەکەمی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ناکۆکن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كانی باكوری ڕێكخراوی به‌درئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، بڕیارە هێزه سیاسییه عه‌ره‌بی و توركمانییه‌كان له كه‌ركوك هێزێكی یه‌كگرتو پێكبهێنن هاوکات ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لەسەر ئه‌وه‌یە هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت بۆ دو ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
محه‌مه‌د به‌یاتی به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كانی باكوری ڕێكخراوی به‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیایەکی عەرەبی رایگه‌یاند،لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی و توركمان له كه‌ركوك باشن و به‌باشی چه‌سپاون ولە هەوڵدان بۆ دروستکردنی هێزێكی یه‌كگرتو لەنێوان خۆیاندا.
راشیگه‌یاند، تا ئێستا به‌فه‌رمی هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌نێوان عه‌ره‌ب و توركمان به‌رامبه‌ر به كورد رانه‌گه‌یه‌ندراوه بەڵآم لە دروستبوندایە.
ئەوەشی ڕونکردەوە ،"پێكهاته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی دو ساڵ پۆستی پارێزگار هاوبه‌شی بكه‌ن، به‌ڵام كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به پێداگری لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت بۆ دو ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت".
رۆژی 21ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی رۆژی 18ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023ی په‌سه‌ندكرد، رۆژی دوشه‌ممه 5ی (شوبات/2)ی 2024 یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدرا.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، کورد 7 کورسی (یه‌كێتی 5، پارتی 2)، عەرەبی سونە 6 کورسی، تورکمان 2 کورسی و کوتلەی بابلیۆنیش تەنها کورسییە کۆتاکەی لە کۆی 16 کورسی ئەنجومەنەکە بەدەستهێناوە، تاوه‌كو ئێستاش له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار رێكنه‌كه‌وتون.
