لاهور شێخ جەنگی: لایەنە سیاسییەکان لەبارەی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە و پرسی کێشە سیاسییەکان و هەڵبژاردن تاوتوێ بکرێت و تیایدا چارەنوسی هەڵبژاردنەکانی پەرلامنی کوردستان دیاری بکرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی‌ نیسانی‌ 2024، لاهور شێخ جه‌نگی‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیستی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل ده‌كات، له‌ لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس، رایگه‌یاند كه‌ "پشت به‌و خه‌ڵكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت، لیستی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل ده‌نگی‌ باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت".

وتیشی:  یەکێتی و پارتی رێککەوتوون هەڵبژاردن دوابخرێت، بەڵام نایانەوێت رایبگەیەنن هاوکات هیوایخواست کە  مانگی شەش هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بەڵام ئەگەر هەیە تا مانگی ١٠ و ١١ دوابخرێت.

لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشکرد کە بڕیارە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەم هەفتەیەدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە و تیایدا چارەنوسی هەڵبژاردن دیاریبکرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رۆژی‌ 10ی‌ حوزه‌یرانی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دیاریكردووه‌ و كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراقیش ئاماده‌كارییه‌كانی‌ ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان ناوی‌ كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی‌ ئێستای‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار