ئێران گەنجانی سوریا دادەمەزرێنێت بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپای پاسدارانی ئێران گەنجانی سوریا بە مووچەی ٧٠٠ بۆ ٨٥٠ هەزار لیرەی سوری دادەمەزرێنێت لە دێرەزور بە مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان
ئاژانسی هەواڵی نۆرس پرێس ئەمرۆ دووشەمەوە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە لە ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، فەوجی ٤٧ ی سوپای پاسدارانی ئێران کاردەکات بۆ وەرگرتنی گەنجانی سوریا لە دێرهزووری بە مووچەی ٧٠٠ بۆ ٨٥٠ هەزار لیرەی سوری " بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن هێرش بکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و رۆژئاوای كوردستان."
وەک ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە، بڕیار بووە دوێنێ یهكشهممه، خولێکی نوێی دامەزراندن گوندهواری حومس و حەما بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی نالهباری دۆخی ناوچهكه لە دوای هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دواخراوە.
هاوکات بڕیارە ئەم چەکدارە نوێیانە بخرێنە نێو “هێزی خێڵهكان” و خولەکەش لەلایەن سهركردهی “لیوای باقر” مونتهسەر حوسێن سەرپەرشتی دەکرێت، كه بهوه ناسراوه نزیكه له سەرکردەکانی ئێران.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لوقمان خەلیل ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (ههسهده) هۆشداریی لەسەرهەڵدانەوەی داعش دا و ڕایگەیاند، "داعش لەسنورەکانی ئێمهو سوریا چالاکهو خهریكى خۆڕێكخستنهوهیه"، دهشڵێت:"هێزێكى گهوره پشتیوانیى لهداعش لهناوچهكه دهكات".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی بە تایبەتیش هۆشداری لە ڕەوشی ئەمنی دێرەزور داوەو باسی لەوەکرد کە ، "رەوشی دێرەزوور ئاڵۆزه و چەند لایەنێک هەن، دەیانەوێت لە ڕێگەی گروپە چەکدارەکانەوە دۆخی ناوچەکە بشێوێنن، بۆ ئهوهش پلان و بهرنامهى وردمان ههیه".
پهیامی هۆشداریى فهرمانده سهربازیه كوردهكه لهكاتێكدایه، بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چالاکییەکانی داعش لە سووریا زیادیانکردووە و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە داعش 115 هێرشی لە بیابانی سوریا ئهنجامداوه كه 50 هێرشیان لە بیابانی حهمس بووە، بەهۆی هێرشەکانیشەوە 89 کەس کوژراون.