سەرۆکی هەرێمی کوردستان: قوربانیانی چەکی کیمیای شایستەی گرنگی پێدانی زیاترن
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی شناوەتیدا لە ڕاگەیەندراوێکدا، لەگەڵ ناردنی" دروود بۆ گیانی سەرجەم شەهیدانی ڕوداوەکە" ڕاسیگەیاند،" شايسته‌ى باش‌ترين خزمه‌ت و گرنگيپێدانى زياترن".
ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، "خه‌ڵكى جوامێر و نيشتمانپهروهرى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى وه‌ك هه‌موو گه‌لى كوردستان، نه‌ك هه‌ر به كيمياباران و ژەهراويكردنى خاك و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ى كۆڵيان نه‌دا، به‌ڵكو خۆڕاگرانه تێهه‌ڵچوونه‌وه و درێژه‌يان به تيكۆشان دژ به سته‌م و دكتاتۆرى دا، بۆيه شايسته‌ى باش‌ترين خزمه‌ت و گرنگيپێدانى زياترن."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه کە "هه‌ميشه مه‌كۆى شۆڕش و تێكۆشان بووه دژى سته‌م و دیكتاتۆرى و له‌پێناو ئازاديى گه‌لى كوردستاندا قوربانيى زۆرى داوه، سه‌ره‌تا و ده‌سپێكى تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاكى كوردستان بوو كه بووه لاپه‌ڕه‌يه‌كى ڕه‌شى مێژووى ئه‌نجامده‌رانى و نيشانه‌ى ستهملێكراويى گه‌لى كوردستان.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ 16ى نيسان، له يادى بهئازارى (37) ساڵه‌ى كيميابارانكردنى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تيدا، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سهربهرزيان و ته‌واوى قوربانى و به‌ركه‌وته‌كانى ئه‌و تاوانه‌ى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه ياديان دهكهينهوه.
كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه كه هه‌ميشه مه‌كۆى شۆڕش و تێكۆشان بووه دژى سته‌م و دكتاتۆرى و له‌پێناو ئازاديى گه‌لى كوردستاندا قوربانيى زۆرى داوه، سه‌ره‌تا و ده‌سپێكى تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاكى كوردستان بوو كه بووه لاپه‌ڕه‌يه‌كى ڕه‌شى مێژووى ئه‌نجامده‌رانى و نيشانه‌ى ستهملێكراويى گه‌لى كوردستان.
خه‌ڵكى جوامێر و نيشتمانپهروهرى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى وه‌ك هه‌موو گه‌لى كوردستان، نه‌ك هه‌ر به كيمياباران و ژاراويكردنى خاك و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ى كۆڵيان نه‌دا، به‌ڵكوو خۆڕاگرانه تێهه‌ڵچوونه‌وه و درێژه‌يان به تيكۆشان دژ به سته‌م و دكتاتۆرى دا، بۆيه شايسته‌ى باش‌ترين خزمه‌ت و گرنگيپێدانى زياترن.
سڵاو بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ى له كاتى كيمياباراندا يارمه‌تيى قوربانييانيان دا و گيانى خۆيان خسته مه‌ترسى، بۆ ئه‌وه‌ى بريندار و به‌ركه‌وتووان تيمار بكه‌ن. گيانى پيرۆزى شه‌هيدان شاد و ياديان هه‌ميشه به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
جێێگەیباسە لە ساڵی ١٩٧٨ ڕژێمی بەعس بە چەکی کیمییای بۆردوومانی هەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانانی كرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 كەس بە كاریگەریی ئەم چەكە گیانیان لەدەستدا و ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ بەسەر ئەو هێرشەدا تێپەڕی.